Chopy Fatah "گوێناگرم (Gwe Nagrm)" paroles

توخوا بەسە گوێناگرم
لەم قسانەی ھەر وەکو بەرد
ده‌یشكێنی دڵی شوشه‌م
ژینت کردم بە ئاھ و دەرد

توخوا بەسە گوێناگرم
لە تۆی بێ ھەست، تۆی پڕ مەبەست
دیارە ھەرگیز تۆ ناگۆڕێی
بۆیه‌ په‌نجه‌ی عه‌شقی خۆم گه‌ست

تۆ رووخاندت ورەی عه‌شقم
بە ڕەشه‌بای وشه‌كانت
بریندار بوو دڵم زۆر جار
بەدەستی تۆ و خەمەکانت

گوێناگرم، گوێناگرم
ئیتر بەسە گوێ ناگرم
بەم قسانەت چاک بزانە
جارێک ئەژیم، سەد جار دەمرم

کە دەتبینم لە ڕووخسارت
په‌شیمانی پێوە دیارە
پەشیمانی له‌ عه‌شقی من
زۆر گلەییت لە رۆژگارە

گوایە دەمێکە ماندوو بوی
لە لات سەخته‌ ئەم رێگایە
بەڵام دڵت بە ناچاری
لە ژێر حوکمی ویژدان دایە

من ئەزانم بەزەییت دێ
بەحاڵی منی دێوانە
دەنا لای تۆ خواھافیزی
وشه‌كی زۆر ئاسانه‌
ئیتر نا، نا، نا گوێناگرم