نەمردم من (Nemirdim Min)
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆنەچم، شەرتە بێ، هەتا ئەم خوارە بێ تۆ
بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەسموژەم یەك یەك دەڵێی بزمارە بێ تۆ
لە کن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ منلە کن من خەرمانی گوڵ خارە بێ تۆ
لە لای من با وجوودی ناس و ئەجناسکەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
'لە حەسرەت سەروی قەدت چاوی 'نالیدوو جۆگە، بەڵکو دوو ڕووبارە بێ تۆ