زستانی ڕۆح (Zistani Ruh)
ئەم شەوگارە بێ یادی تۆ سەرایەکەڕێبواری ڕۆح تروسکەی ئاوەدانی تیا بەدی ناکائەم شەوگارە بێ یادی تۆقەڵایەکی ئاگرینە، دەرگایەکی ئاسنینەگەرووم تێیدا ژەنگ هەڵدێنێدەنگم ناگاتە گوێی کەسێبێت و زەنجیری گەردنم بۆ بکاتەوەدەنگم ناگاتە گوێی کەسێکۆت و بەندی دڵی دیلم بۆ بشکێنێ
گیانی گیانان خۆ تۆ چرای دنیا و دینیتۆ شارەزای مەیخانەی شاری ئەوینیبە پشکۆیەک تاریکخانەی زستانی ڕۆح داگیرسێنەپیشانم دە نوێژی عەشق چۆن دەکرێکورەی خامۆشی ئەم دڵەم چۆن گڕ دەگرێ