Chopy Fatah "زستانی ڕۆح (Zistani Ruh)" lyrics

ئەم شەوگارە بێ یادی تۆ سەرایەکە
ڕێبواری ڕۆح تروسکەی ئاوەدانی تیا بەدی ناکا
ئەم شەوگارە بێ یادی تۆ
قەڵایەکی ئاگرینە، دەرگایەکی ئاسنینە
گەرووم تێیدا ژەنگ هەڵدێنێ
دەنگم ناگاتە گوێی کەسێ
بێت و زەنجیری گەردنم بۆ بکاتەوە
دەنگم ناگاتە گوێی کەسێ
کۆت و بەندی دڵی دیلم بۆ بشکێنێ

گیانی گیانان خۆ تۆ چرای دنیا و دینی
تۆ شارەزای مەیخانەی شاری ئەوینی
بە پشکۆیەک تاریکخانەی زستانی ڕۆح داگیرسێنە
پیشانم دە نوێژی عەشق چۆن دەکرێ
کورەی خامۆشی ئەم دڵەم چۆن گڕ دەگرێ