Chopy Fatah "Kerkuk" testo

Kerkuk

‎كەركوك ئەى خونچەى هەڵوەريو
تاسەى خنكاو هۆ خور نەديو
بێنازەكەم خانەى دزراو
هۆ خەندەى من ئەی كلى چاو


ساڵ هاتوچو به هيمنى
تۆ هەر دەزگيرانى منى
خوشەويستى و يارى منى
تو گورانى و ده نگى منى


‎دڵدارەكەم بابە گوڕ گوڕ
كاتى هاتم ئەگەر وتم
بابە گوڕ گور بە گور هاتوم
بۆ گور هاتوم باوەڕ نەکەى
ئەمجارەيان بۆ ڕاز هاتووم
منداڵيكى برسى و ڕوتم
له خوانەی بەر ئاگردانت بۆ
ژين هاتوومبۆ ژين هاتووم


‎بابە گورگور باوانەكەم
ئەگەر شەوى كەسێ نامۆ
ئەگەر بەژنى ماندو داماو
غەريبه چاوەكانى تۆ
دەست وباسکى نەبوونەوە
نەبوونەوه له گەردەنت
هەر نەيتوانى هيچ شتى بڵێ
هەر وردبووه له جوانى تۆ

‎ئه وا منم هاتووم بۆ لات
برسى و ڕووت و عاجز و مات
لانه و واز و شڕو لەولات
هاتوم لێت ئەپاڕێمەوه
هانى كوڕەكەم بەرەوه
هەتا مردن مەمدەرەوه
تەنها ڕەگى دوو بەرەكێم
له ناخەوە بۆ ببڕەوه
ساڵ هاتوچو به هيمنى
تۆ هەر دەزگيرانى منى
خوشەويستى و يارى منى
تۆ گۆرانى و دەنگى منى


Qui è possibile trovare il testo della canzone Kerkuk di Chopy Fatah. O il testo della poesie Kerkuk. Chopy Fatah Kerkuk testo.