Kerkuk
كەركوك ئەى خونچەى هەڵوەريو تاسەى خنكاو هۆ خور نەديو بێنازەكەم خانەى دزراو هۆ خەندەى من ئەی كلى چاو
ساڵ هاتوچو به هيمنى تۆ هەر دەزگيرانى منى خوشەويستى و يارى منى تو گورانى و ده نگى منى
دڵدارەكەم بابە گوڕ گوڕ كاتى هاتم ئەگەر وتم بابە گوڕ گور بە گور هاتوم بۆ گور هاتوم باوەڕ نەکەى ئەمجارەيان بۆ ڕاز هاتووم منداڵيكى برسى و ڕوتم له خوانەی بەر ئاگردانت بۆ ژين هاتوومبۆ ژين هاتووم
بابە گورگور باوانەكەم ئەگەر شەوى كەسێ نامۆ ئەگەر بەژنى ماندو داماو غەريبه چاوەكانى تۆ دەست وباسکى نەبوونەوە نەبوونەوه له گەردەنت هەر نەيتوانى هيچ شتى بڵێ هەر وردبووه له جوانى تۆ
ئه وا منم هاتووم بۆ لات برسى و ڕووت و عاجز و مات لانه و واز و شڕو لەولات هاتوم لێت ئەپاڕێمەوه هانى كوڕەكەم بەرەوه هەتا مردن مەمدەرەوه تەنها ڕەگى دوو بەرەكێم له ناخەوە بۆ ببڕەوه ساڵ هاتوچو به هيمنى تۆ هەر دەزگيرانى منى خوشەويستى و يارى منى تۆ گۆرانى و دەنگى منى