Chopy Fatah "سەربەستی (Sarbasti)" testo

سەربەستی (Sarbasti)

لە دەفتەری قوتابخانەملەسەر تەختەی ناو پۆلەکەملەسەر درەخت لە سەر لم و لەسەر سەھۆڵلەسەر بەفری تازە و سپیناوت ئەنوسم سەربەستی

لە لاپەڕەی بۆر و نوسراولە لاپەڕەی سپی و بێ ناولە بەرد و دار، دار و دیوارلەسەر مەشخەڵی کڵپەدارناوت ئەنوسم سەربەستی

لەسەر وێنەو نەخشی زێڕینلەسەر چەکی جەنگاوەرانلەسەر تاج و تەختی زێرینلە جەنگەڵ و دۆڵ و بیابانلەسەر پینەی بەرگی خاکیملەسەر شەتاوی مانگەشەولەسەر مەچەکی ماندوییمناوت ئەنوسم سەربەستی

لەسەر کێڵگە و لەسەر ئاسۆلەسەر پەڕ و باڵی مەلانلە ڕەنگ و بۆنی کازیوەلە عارەقی خەستی زریانلە دیوار و تەختەی دەرگاملە ھەر شتێ بەنرخە لاملە شەپۆلی گڕی پیرۆزناوت ئەنوسم سەربەستی

Qui è possibile trovare il testo della canzone سەربەستی (Sarbasti) di Chopy Fatah. O il testo della poesie سەربەستی (Sarbasti). Chopy Fatah سەربەستی (Sarbasti) testo. Può anche essere conosciuto per titolo سەربەستی Sarbasti (Chopy Fatah) testo.