Şivan Perwer "ئەم لان و ئەو لانم که (Em Lan û Ew Lanim Ke)" lyrics

ئەم لان و ئەو لانم که، سووکەڵە دەست لە ملانم که
خۆ من یەخسیری تۆ نیم، حەواڵەی کێوسانم که
خۆ من یەخسیری تۆ نیم، حەواڵەی شێخانم که

قەڵاو سەفین بەرامبەر ، شورەکەم عەبای کردە سەر
قەڵاو سەفین بەرامبەر ، یاری من عەبای خسته سەر

بۆ خۆی دەچێ بۆ سەیران ، ئەمنی کردوه دەر به دەر
بۆ خۆی دەچێ بۆ کوێستان ، منی کردوه دەر به دەر

کەی دانیشین دوو به دوو ، قەد باریکەی خاڵ له روو
کافری له خوا بردوو ، حەیران ، بۆ تۆ ئاورم تێ بەر بوو

ئەی هاوار ، ئەی هاوار ، ئەی بۆنی شاخی سپی
ئەی گوڵی شەقلاوە ، ئەی جوانی جوانەم دڵمت سووتاند
وەرە دڵم وەرە ، وەرە قەدری ئەڤینی من بگرە

چاوت ئەستێرەی رۆژێ ، هەڵ دێ بەری بەیانی
وەرە توخوا ماچی کەم ، کوشتمی سۆزی بەیانی

"فولکلور"