Dûrî - دووری
دەردی دووری، دەردی دووری کوشتمیدەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یارانی و وڵاتم ڕۆژ و شەولێ حەرام کردم قەرار و خواردن و خەو
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدیچۆن پەنا بۆ مەی نەبەم؟ ساقی! ئەدی
نابینم خاکی شارو وڵات و خۆمنابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆمنابینم جێژوان و کەونە لانی خۆم
شەو دەکێشم شەونخونی و بێ خەویرۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی!