Chopy Fatah "خاك (Xak)" Слова пісні

خاك (Xak)

من دارێکی تازە هەڵچووم، بنارەکەم کوردستانەبێچووه‌ مەوجی ڕووبارێكم سە‌رچاوه‌كە‌م كوردستانە‌

ئە‌و لە چاوی مندا ده‌نوێ و من لە‌ چاوی ئە‌ودا ده‌نوومئیتر یاران دووره‌ یادی ئە‌و وڵاته‌ من چۆن ده‌نووم

كە‌ ئەو چه‌شنی چڵی برژانگ بە‌ری دییە‌م لێ چۆڵ نەکاكۆتره‌ شینكەی خوێنی دڵ بێ و بانووی ڕۆحم لێ چۆڵ نە‌كا

بۆیە‌ یاران تا بمێنم، وه‌ك بولبول ده‌چریكێنمنەغمە‌م بۆ خاك، دڵم بۆ خاك، هە‌ر بە كوردی ده‌چریكێنم

بە‌ پیری خاك منیش خاكی بە ‌گشت گە‌نجی دنیا ناده‌مشنە و كزه‌ی شە‌ماڵێكی بە ‌گشت دورگەی دنیا ناده‌م

لەبەر دڵما شە‌كری ڕووتە، بەهە‌شتی وا نابێتە‌وه‌هە‌تا مە‌حشە‌ر خاكێ تر وا، بە ژیاندا نایە‌تە‌وه‌

بۆیە‌ یاران تا بمێنم، وه‌ك بولبول ده‌چریكێنمنەغمە‌م بۆ خاك، دڵم بۆ خاك، هە‌ر بە كوردی ده‌چریكێنم

Тут можна знайти слова пісні خاك (Xak) Chopy Fatah. Чи текст вірша خاك (Xak). Chopy Fatah خاك (Xak) текст. Також може бути відомо під назвою خاك Xak (Chopy Fatah) текст.